بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ چوارشەممە بەیاننامەیەکی توندی بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاو کردەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هێڵی سنوریی نێوان عێراق و سوریا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژ بە داعش ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن ئەوانەوە نەکراوە.
هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەسدرێژی تاوانبارانە لە دژی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵەکانمان لە حەشدی شەعبی بە توندی ئیدانە دەکەین.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەردەوامی ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایە لە دژی سەروەری عێراق پێویستی بە هەڵوێستێکی ڕوونی حکومەت و پەرلەمان هەیە.
هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە تەواوبوونی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی بێگانە لە خاکی عێراق، ڕێگری لە دەسدرێژی بۆ سەروەری عێراق و خوێنی ڕۆڵەکانی دەستەبەر دەکات.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی 30 هەزار کەسی نوێ لە چوارچێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو ڕژێمی زایۆنیستی./.