بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی حوسێنی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بەرەی باکوری حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هاوکارییەکانی بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق بەردەوامە.
ناوبراو وتی کە تیرۆریستان لە گەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق چالاکییەکانی خۆیان لە دیالە، ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و کەرکوک دەستپێکردووەتەوە.
حوسێنی وتی کە هەندێک هەوڵی ئاڵۆزیی کەرکوک دەدەن و جموجوڵەکانی داعش ئەنجامی پاڵپشتی ئەمریکییەکانە.
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتی: داعش ژمارەیەکی زۆر ئەندامی نییە بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە لە ڕووی سەربازییە پاڵپشتی باش دەکرێت.
وتیشی کە تیرۆریستانی داعش لە هەندێک ناوچە جێگیر کراون و لەوێشەوە جموجوڵە تیرۆریستییەکانیان بۆ ناوچەکانی دیکە بەڕێوە دەبەن./.