بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس شەعیل ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق
ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان لە پێناو ناسەقامگیریی ئەم وڵاتە و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی، جوڵەکانیان دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات عێراق بەرەو هەلومەرجێکی مەترسیدار ببات، هاوشێوەی ئەوەی کە لە ئەفغانستان بینرا.
لە لایەکی دیکەوە، ئەحمەد عەلی ئەندامی دیکەی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا شانۆگەرییە و ئەو هێزانە دەمێننەوە و دەبنە مەترسییەک لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی عێراق./.