بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە ئەمریکا فەرمانی بە گرووپی تیرۆریستی داعش داوە لە پێناو ترس و تۆقاندنی خەڵک و بە تایبەت زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) کردەوەی تیرۆریستی لە کەربەلا ئەنجام بدات بەڵام ئەوان هیچ کات لەم پیلانگێڕییە سەرکەوتوو نابن.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانی بە هەموو هەوڵێکەوە دەیانەوێت زیان بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بگەێنن تا پێش هەڵبژاردنەکان ئەم پیلانەیان سەر بگرێت.
سەعد سەعدی وتی کە ئەمریکا لە ڕێگای تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقەوە دەیەوێت پاساو بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بێنێتەوە./.