بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەختیکردەوە کە گۆڕانکارییەکانی ئێستای لوبنان بە پێچەوانەی پرۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەچێتە پێشەوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان کاتێک ئەوەیان بینی کە کەشتییەکانی سووتەمەنی ئێران بووەتە هۆی تێکشکانی ئەڵقەی گەمارۆی لوبنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە، تووشی سەرشۆڕی بوون و ئەمەش وەک مردنی ئەوان بووە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی کە گەیشتنی سووتەمەنی ئێران وەک دەسکەوتێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی لە بەرامبەر زوڵمی ئەمریکا و تاوانەکانی لە دژی مرۆڤایەتی بووە.
ناوبراو سەبارەت بە هاوکارییەکانی خۆڕاگری بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکانی لوبنان وتی: ئەوەمان لە توانادا بوو جێبەجێ کرا و زیاتریش دەکەین و وەک چۆن کە ڕوبەڕوی داگیرکارانی زایۆنیست بووینەتەوە، ڕوبەڕوی گەمارۆکانی ئەمریکاش دەبینەوە./.