بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوە پزیشکییەکان و لێدوانی پسپۆڕانی بواری پزیشکیدا چەند زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە دڵ باس کراوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
دڵ وەکوو ماتۆڕێکی ئۆتۆماتیکی وایە کە کارەبا بەرهەم دێنێت و تەنانەت لە دەرەوەی جەستەش کار دەکات، دوو ئامێری گەورەی لای ڕاست خوێن دەنێرێت بۆ سییەکان و لای چەپ بۆ هەموو بەشەکانی جەستە.
قەبارەی دڵ هێندەی مشتی خۆتە و لە خولەکێکدا 60 تا 100 لێدانی هەیە و لە ڕۆژێکدا سەد هەزار لێدان دەکات.
ماسولکەی دڵ ماندوو نابێت بە پێچەوانەی ماسولکەکانی دەست و قاچ کە پێویستیان بە پشوو هەیە پاش ئەنجامدانی وەرزش.
دڵی ئافرەت لە دڵی پیاو بچووکترە و لە خولەکێکدا هەشت لێدانی لە دڵی پیاو زیاترە.
ئەو ڕوبەرەی کە خوێن پێیدا دەڕوات لە بۆرییەکانی خوێندا زیاترە لە سەد هەزار کیلۆمەتر.
هەموو جەستە ترلیۆنان خانە خوێن وەردەگرن وەک خۆراک تەنیا قەرەنیەی چاو نەبێت کە خوێنی نییە.
دەتوانیت دڵت بپارێزیت بە بێ هیچ تێچوویەکی مادی و بە خۆڕایی، ئەویش بە وەرزشی ڕۆیشتنی ڕۆژانە بۆ ماوەی 45 خولەک.
ترپەی دڵ بە هۆی پەلەکانی زمانەکانی دڵەوە دەبێت لە کاتی داخستن و کرانەوەیدا.
قەبارەی زمانەی دڵ هێندەی دراوێکی کانزاییە و یەکەمین هۆکاری مردنە پێش شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان و شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا.
شێرپەنجەی دڵ زۆر دەگمەنە لە بەر ئەوەی کە خانەکانی دڵ بەردەوام نابن لە دابەشبوون.
هۆکارەکانی دڵێکی تەندرووست: سیستەمی خۆراکی تەندرووست و جوڵە و وەرزش و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خەمۆکی./.