بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، وتی: ناسەقامگیری و کارەساتی ئێستای ئەفغانستان ئەنجامی دەستێوەردانی دەرەکییە کە هێشتاش بەردەوامە.
ناوبراو وتی کە تاجیکستان لە بەرەوپێشچوونی خێرای پرۆسەی ئاشتی و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان کە بتوانێت بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە بەرچاو بگرێت، پاڵپشتی دەکات.
ڕەحمان وتی کە بێدەنگی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بابەتێکی سەیرە و هێشتا بەردەوامە و ئەو دامەزراوانە هیچ دەستپێشخەرییەکیان بۆ دەستەبەرکردنی مافی خەڵکی ئەفغانستان نییە.
سەرۆک کۆماری تاجیکستان وتی کە دۆخی ئەفغانستان کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست دەبێت.
وتیشی کە دۆخی ئەفغانستان چارەسەری سەربازیی نییە و تەنیا دانوستان دەتوانێت کاریگەری هەبێت./.