جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی “هاوار” لە کەمپی “بەرخۆدان”ی عەفرین

جام کوردی- سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی "هاوار" بە بەشداری گۆرانیبێژان و گرووپەکانی مۆسیقا لە کەمپی "بەرخۆدان" لە عەفرین بەڕێوەدەچێت.

ئه‌یلول 8, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی – سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی “هاوار” HAWAR بە بەشداری گۆرانیبێژان و گرووپەکانی مۆسیقا و بە دروشمی “بەهاری نوێی” Buharek Nû، لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و هونەری ناوچەی عەفرین و بە هاوکاری بزووتنەوەی فەرهەنگ و هونەری “میزۆپۆتامیا” Mesopotamia لە سێ قۆناغدا لەوانە: قۆناغی یەکەم لە ڕۆژانی 7 تا 9ی سێپتەمبەری 2021، قۆناغی دووهەم لە ڕۆژانی 14 تا 15ی سێپتەمبەری 2021 و هەروەها قۆناغی سێهەم لە ڕۆژی 20ی سێپتەمبەری 2021 بە شێوەی ئۆنلاین لە کەمپی “بەرخۆدان” لە ناوچەی عەفرین لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی “هاوار” کە لە کاتژمێر 7ی ئێواری دووشەمە 6ی سێپتەمبەری 2021 لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کرایەوە؛ “بەرخۆدان بە کەڵک وەرگرتن لە فەرهەنگ و هونەر” ناویی لێنراوە و لەم ڕێگایەوە لە هەموو ڕەوت و لایەنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی جیهان داواکراوە کە یارمەتی ئاوارەکانی عەفرین بدەن تاکوو بگەڕێنەوە بۆ شار و زیدی خۆیان.
مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە دووساڵانە گۆرانییە، پەروەردەکردن و بارهێنانی بەهرەمەندانی لاو و تازەپێگەیشتووە بە شێوازیی زانستی مۆسیقای ڕۆژ، تاکوو مەقام و گۆرانییە جوانەکانی مۆسیقای کوردی بە شێوازی جۆراوجۆر، پێشکەشی کۆمەڵگای کوردستانی بکەن.
بە دەستپێکردنی ئیدارەی سەربەخۆ و پێکهێنانی ناوەندەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و هونەر لە کانتۆنی عەفرین و بەدواداچوونی شێوازە جۆراوجۆرە ڕۆشنبیرییەکان بۆ ئاشنایی هەرچی زیاتریی خەڵکی لەگەڵ کەلتووری خۆماڵی و نەتەوەیی خۆیان، ئەم ڕووداوە مۆسیقاییە دەستی بە چالاکی کردووە.
ئیدارەی فەرهەنگی کانتۆنی عەفرین Afrin، لە ساڵی 2015 فێستیڤاڵ سترانی میراتی “هاوار”ی Festîvala Stranê لە ناوچەی ئیستڕاتیجی عەفرین دامەزراند و زۆر گه‌نجی دەنگخۆشی ناساند کە لە بەرهەمەکانیدا گۆرانی و مه‌قامی ڕەسەنی کوردییان پێشکەش کرد، تاکوو ڕەوتی توێژینەوە بە بەڵگەکردنی ئەم گۆرانییە هەرمانانە لە گوندەکانی زنجیرە چیاکانی “کۆرمینگ” Kurming بە دروشمی “ڕۆشنبیری لە هەر ماڵێک بوونی هەیە” دەستپێبکات.
فێستیڤاڵی سترانی “هاوار” لە ساڵی 2015 و 2016 بەڕێوەچوو و پاشان بە هۆی هێڕش و دەستدرێژی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و داگیرکردنی نایاسایی عەفرین و ئابڵۆقەی ئەم شارە کوردییە؛ چالاکییە هونەرییەکانی وەستا و ئەمساڵ دیسانەوە بە هەوڵی شێلگیرانەی هەندێک لە هۆگرانی جیدی فەرهەنگ و هونەری ئه‌م ناوچه‌یه، چالاکییە مۆسیقاییەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە.
ناونیشانی فێستیڤاڵی سترانی “هاوار” لە کێوی ناودار و بەرزی “هاوار” یەکێک لە شاخە بەرزاییەکانی “جبل الاکراد” Jabal al-Akrad وەرگیراوە کە هێمای خۆڕاگری کوردەکان دێتەئەژمار و لە نووکی ئەم کێوەدا ئاسەواریی قەڵای “جەبەل هاوار” بەدیدەکرێت کە مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە کە بەشێکی گرینگە لە مێژووی ناوچەی عەفرین.
کێوی “هاوار” لە مێژووی ناوچەکە و لە بیروەری خەڵکیدا، پێگەیەکی تایبەت و مومتازی هەیە؛ تا ڕادەیەک کە زۆربەی هونەرمەندانی ئەم ناوچەیە، بە هۆی جیاوازییه‌که‌ی، لە گۆرانییە ڕەسەن و حیماسییەکانی خۆیاندا ناوی ئەم شاخەیان بردووە و لەگەڵ بیرەوەرییه‌کانیدا ژیانیان بەسەر بردووە و بوونی ئەم شاخە، بۆیان بۆتە سەربەرزیی و سیمبولی خوڕاگریی و لەناخیاندا پێگە و پایەیەکی بەرزیی هەیە.

Previous Post

ئێران: خاڵە سنورییەکان لە گەڵ ئەفغانستان بە کراوەیی دەمێنێتەوە

Next Post

چوار ئێرانی لە ڕیزی ناوبژیوانانی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی لاوانی وێنکۆری کەنەدا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
چوار ئێرانی لە ڕیزی ناوبژیوانانی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی لاوانی وێنکۆری کەنەدا

چوار ئێرانی لە ڕیزی ناوبژیوانانی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی لاوانی وێنکۆری کەنەدا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020