بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد لۆعەیبی وتەبێژی دەزگای دادی عێراق نوێترین ئاماری تیرۆریستانی بەندکراوی لەم وڵاتە ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی کە زیاتر لە 50 هەزار تیرۆریست لە گرتووخانەکانی عێراقدان و سزای لەسێدارەدان بۆ نیوەی ئەوان واتە 25 هەزار کەسیان دەرکراوە.
وتیشی کە سزای لەسێدارەدانەکان بە هۆی ئەوەی کە هەندێکیان بە تەواوی یەکلایی نەبوونەتەوە یان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە واژۆیان لە سەر نەکراوە، جێبەجێ نەکراوە، هەر سزایەک بە کۆتایی بگات و سەرۆک کۆماریش واژۆی بکات، جێبەجێ دەکرێت بەڵام لە سەدا 90 ی سزاکان ئەمەیان نییە./.