بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە گرووپی تاڵیبان بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە ئەم گرووپە ئامادەکارییەکانی بۆ ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی ئەفغانستان تەواو کردووە.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان هەر یەک لە تورکیا، چین، ڕووسیا، ئێران، پاکستان و قەتەری بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی ئەفغانستان بانگهێشت کردووە.
بڕیار بوو کە هەینی ڕابردوو حکومەتی نوێی ئەفغانستان لە لایەن گرووپی تاڵیبانەوە ڕابگەێندرێت بەڵام بە هۆکاری نادیار دواکەوتووە.
پێشتر مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سیاسی گرووپی تاڵیبان ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی نوێی ئەفغانستان گشتگیر و بنکەفراوان دەبێت./.