No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: “شەوکەت ئەمین کورکی” ده‌رهێنه‌ر، “مەمەد ئەکتاش” بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی به نوێنه‌رایه‌تی له هەرێمی کوردستان لە ٤ سانسی جیاوازدا لە به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” Crystal Globe په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” Karlovy Vary له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان و به‌رپرسانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور، پێشوازییان له ستافی ئه‌م فیلمه کوردییه کرد.
فیلمی سینەمایی “ئەزموون” بەرهەمی کومپانیای “میتوس فیلم”ی بەڕلین و کومپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی “ئاڕت هوود” ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە؛ کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و … .
بۆ زانیاری زیاتر:
https://t.co/AXrTf3o0In pic.twitter.com/jUUnSaZql6
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.
مەنسوور جیهانی
No Result
View All Result