بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارتین گریفیتس جێگری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە وتی کە کەمبوونی سووتەمەنی و کارەبا، خزمەتگوزارییەکانی تەندرووستی و دابینکردنی ئاوی لە لوبنان ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە و هەزاران خێزانی لوبنانی بەم هۆیەوە تووشی قەیرانێکی مرۆڤی بوونەتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پێناوەدا 6 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی 65 نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی و دەرمانخانە و شوێنی هەڵگرتنی دەرمان تەرخان کردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی کە 4 ملیۆن دۆلاریش بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندرووستی و ئاو و ئاوەڕۆ بۆ دانیشتووانی بەیروت و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری لوبنان تەرخان کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە 2 ملیۆن و 300 هەزار کەس لەم ڕێگایەوە ئاوی تەندرووستیان بۆ دابین دەکرێت./.