بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای بابل وتی: عێراقییەکان لە ئێستادا داوای حکومەتێکی بەهێز، سەربەخۆ و سەقامگیر دەکەن کە سەر بە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان نەبێت و تەنیا بیر لە مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی گەل بکاتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە عێراق بە قۆناغێکی نوێدا تێپەڕ دەبێت، وتی: عێراق لە بەردەم قۆناغێکی نوێی سیاسی و دۆخێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە و چیدی ئەو وڵاتە نییە کە کەسانێک بە بێ موڵەت بێن و سەروەری نیشتمانیی پێشێل بکەن.
حەکیم دیسانەوە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت عێراق ببێتە شوێنی جەمسەربەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و وتی: یەکێک لە گرنگترین بەرنامەکانی ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانەکانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، کشانەوەی هێزەکانی بێگانە بە تایبەت ئەمریکییەکانە لە چوارچێوەی خشتەی دیاریکراوی ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغدا و واشنتن./.