بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و خۆم هەوڵی هاوکاریکردن و پەیوەندی لە گەڵ حکومەتەکەی ئێوە لە پێناو گەیشتن بە ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری و گەشەی بەردەوام لە جیهاندا دەدەین.
دەقی پەیامەکەی گۆترش بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
بەڕێز سەید ئیبراهیم ڕەئیسی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێزتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەم.
سەرۆکایەتی ئێوە هاوکاتە لە گەڵ سەردەمێکی هەستیار بۆ وڵاتەکەتان، ناوچەکە و جیهان، وەک چۆن کە ئێمەش ڕوبەڕوی چەندین کێشەی وەک بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هەروەها ململانێ بەردەوامەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووینەتەوە.
سەرچاوە مرۆڤی و سرووشتییەکانی ئێران باشترین ئامرازە بۆ باشتربوونی دۆخی ژیانی خەڵکی ئێوە و هەروەها جیهان. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و خۆم هەوڵی هاوکاریکردنی حکومەتەکەی ئێوە دەدەین لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەی بەردەوام و مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان./.