بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید محەممەد ئیسماعیل، باڵیۆزی میسر لە عێراق وتی کە پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکەین و سەردانی بەردەوامی بەرپرسانی باڵای هەر دوو لا، بە تایبەت دوو سەردانی سەرۆک کۆماری مسیر لە ماوەی دوو مانگدا بۆ عێراق، پیشاندەری گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە.
ناوبراو وتی کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و میسر ساڵانە یەک ملیار دۆلار زیاتر نییە بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا جوڵەیەکی بەرچاو بە خۆوە دەبینێت.
باڵیۆزی میسر لە بەغدا وتی: هەوڵ دەدەین لە ڕێگای ئەردەنەوە 10 هەزار مێگاوات کارەبا هەناردەی عێراق بکەین و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا وێستگەی 400 مێگاواتی بەسرە بە سەرمایەگوزاری ژاپۆن و جێبەجێکردنی میسر بە فەرمی دەکرێتەوە.
وتیشی کە 3 پرۆژەی نیشتەجێبوون و 3 پرۆژەی ڕێگاوبانیش لە لایەن کۆمپانیاکانی میسرەوە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت./.