بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست لە وتارێکدا لە نووسینی عاموتس عاسائل شرۆڤەی کشانەوەی بەپەلەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم شکستە پیشانیداوە کە ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بە سەر جیهاندا بە کۆتایی خۆی گەیشتووە.
لە سەرەتای ئەو وتارەدا هاتووە: ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا، سەردەمێکی پڕتێچوو، سیاسەتێکی دووفاقی و خۆبەزلزانینی مێژووی ئەم وڵاتە لە کۆتاییەکەی نزیک بووەتەوە. ئەوەی کە بە داگیرکردنی هاوایی و فیلیپین لە 120 ساڵ بەر لە ئێستا دەستیپێکرد و پاشان بووە بەهێزترین ئیمپراتۆریەتی مێژوو. ئێستاش بەو هەموو تێچووەوە گەیشتووەتە ئەوەی کە ناتوانێت ئامانجەکانی مسۆگەر بکات.
لە کاتێکدا کە کۆمەڵگای ئەمریکا ڕوبەڕوی کێشە و گرفتی زۆر بووەتەوە، پاشەکشەی ئیمپریالیستی یەکێک لەو ئامانجانە بووە کە دوناڵد ترەمپ، باراک ئۆباما و جۆبایدنی تێدا پشکدار بووە و جێبەجێیان کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە: بە لە بەرچاوگرتنی مێژووی ئیمپریالیستی، هەلومەرجی نێودەوڵەتی و دۆخی کۆمەڵگای ئەمریکا، ئێستا پاشەکشە لە گۆڕەپانی جیهان تەنیا کارێکە کە واشنتن دەبێت جێبەجێی بکات، ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا 800 بنکەی سەربازیی لە سەرتاسەری جیهاندا کردەوە، زیاتر لە 20 هێندەی هەر چوار زلهێزەکەی دیکە، ژمارەی ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە دەرەوەی وڵاتەکەیان جێگیر کراون 200 هەزار کەسە کە هێندەی سوپای فەرەنسایە بە گشتی، نزیکەی 150 وڵات لە هەر 195 وڵاتەکەی جیهان میوانداری لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.
لە درێژەی ئەو وتارەدا هاتووە: ئەوەی کە بەهێز بیت تا پارێزەری لە بیرکردنەوەیەک بکەیت، وەک ئەوەی کە ئەمریکا لە شەڕی سارد کردوویەتی، بابەتێکە، بەڵام ئەگەر بتەوێت لەو هێزەش بۆ پەرەپێدانی بیکردنەوەی خۆت کەڵک وەربگریت، بابەتێکی جیاوازە، ئەم شێوازەش کاریگەر نییە، ئەمە دووەم هۆکارە بۆ بێ ناوەڕۆکیی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا لە ئێستادا. یەکەم هۆکاریش ئەوەیە کە هێزە ڕکابەرەکان، بە پێچەوانەی یەکێتی سۆڤییەت، هەوڵی پەرەپێدانی بیر و بۆچوونی خۆیان نادەن. چین و ڕووسیا دژە دیمۆکراسین بەڵام کێشەشیان لە گەڵ سەرکردایەتی وڵاتانی ڕۆژئاوادا نییە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا بووەتە جۆرێکی بێ ناوەڕۆکە کە گرنگی بە خەڵکی خۆی نادات بەڵام خەزێنەی خۆی شەڕکردن لە پێناو ئامانجێک لە دژی دوژمنێک بەکار دێنێت کە بوونی نییە. سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا دژوار بوو./.