بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەردانەکەی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ هەولێر ڕایگەیاند کە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە ناوبراو کردووە.
بارزانی ڕایگەیاند کە لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری عێراق و چەندین بابەتی دیکە وتووێژ دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپای هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی فەرەنساشی کردووە./.