بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی کە تورکیا بۆ گەیشتن بە سەقامگیری، پاڵپشتی لە عێراق دەکات.
ناوبراو وتی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەدیهێنانی داواکاری خۆپێشاندەران چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و پاڵپشتی لەم سیاسەتەی دەکەین.
ئۆغلۆ وتی کە بە بێ ئاسایش و سەقامگیری، گەشەی ئابوری بەدی ناکرێت و بەم هۆیەشەوە بوونی پەکەکە لە عێراقدا قبووڵ ناکەین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا پەکەکەی بە هەڕەشە لە سەر عێراق ناو برد و وتی کە ئەنکەرە درێژە بە پاڵپشتییەکانی لە عێراق دەدات./.