بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە کۆنفرانسی لوتکەی بەغدا وتی کە لە عێراقدا دەستێوەردانی دەرەکی هەیە و میسر پاڵپشتی لە دەسکەوتەکانی حکومەتی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی دەکات.
ناوبراو وتی: میسر درێژە بە پاڵپشتییەکانی لەم حکومەتە بۆ مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بەهێزبوونی پێگەی دەدات.
سیسی هەروەها عێراقییەکانی بە گەلێکی ڕەسەن ناو برد و وتی کە میسر هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر خاکی عێراق قبووڵ ناکات./.