بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی فڕۆکەخانەی کابوڵ وتی کە لە پاش کشانەوەی ئەمریکییەکان هیچ تەقینەوە و هێرشێک نامێنێت.
ناوبراو وتی کە تەقینەوەکانی کابوڵ لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ڕووی داوە.
موجاهید وتی کە داوا لە تاڵیبان کراوە لە زووترین کاتدا خاکی ئەفغانستان بە جێ بێڵن.
وتەبێژی تاڵیبان وتی: پاش کشانەوەی ئەمریکییەکان دڵنیایی دەدەین کە چیدی بە هیچ گرووپێک موڵەتی وەها کردەوەیەک نادەین و هەروەها لە خاکی ئەفغانستانیش هیچ هەڕەشەیەک لە سەر وڵاتانی دیکە نابێت.
ناوبراو سەبارەت بە داعش لە ئەفغانستان وتی: داعش لە ئەفغانستان لە گەڵ ئەوەی کە لە سوریا و عێراقدا هەیە، جیاوازە و ئێمە دڵنیاین کە لە پاش کشانەوەی هێزە بیانییەکان ئەوان چیدی تەقینەوەیەک ناکەن./.