No Result
View All Result
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە لێمۆند، جۆن لۆک نانسی فەیلەسووفی گەورەی فەرەنسی دووشەمە ۲۳ی ئاگۆست لە تەمەنی ٨۱ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
نانسی مامۆستای خانەنشین بووی زانکۆی ئێستراسبۆرگ بوو . ئەو لە نێوان ساڵەکانی ۱۹٦٨ تا ۲۰۰٤ لەم زانکۆیەدا وانەی گوتوە و لە ساڵانی ۱۹٨٥ تا ۱۹٨۹ بەرپرسی کۆلێژی فەلسەفەی نێودەوڵەتی بووە.
جۆن لۆک لە ژێر کایگەری جاک دێریدا فەیلەسووفی گەورەی فەرەنسیدا بوو و لەگەڵ فیلیپ لاکۆ لابارت ،فەیلەسووفی فەرەنسیش دۆستایەتیەکی تەواویان لە سەرەتای دەیەی حەفتای زایینیدا هەبووە.
ئەم نووسەرە ناودارە پتر لە ۲۰۰ دەق و نووسراوی لە بواری ئەدەب، فەلسەفە، سیاسەت، هونەر ، دەروون شیکاری و ئایین دا هەبووە و لەم دواییانەش لەسەر کۆرۆنا چەن بابەتێکی بڵا کردووەتەوە.
No Result
View All Result