بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری کابوڵی لە ئەفغانستان کرد.
ناوبراو وتی: داعش ئەم تەقینەوانەی لە میانەی پرۆسەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان کردووە و پیشانیداوە کە چەندە گرووپێکی تیرۆریستی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە و جیهان.
ئەردۆغان وتی کە وەک تورکیا ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری کابوڵ دەکەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی حکومەتی تورکیا لە گەڵ سەرکردەکانی تاڵیبان لە باڵیۆزخانەی ئەنکەرە لە کابوڵ، وتی: ئەگەر پێویست بکات وتووێژەکان لە گەڵ تاڵیبان بەردەوام دەبێت و بۆ کۆبوونەوە و وتووێژیش لە گەڵ تاڵیبان پێویستمان بە موڵەتی هیچ لایەنێک نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە تاڵیبان بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ داوای هاوکاریی لە ئێمە کردووە و خۆیانیش ئاسایشی ئەو ناوچەیە بپارێزین بەڵام وەڵاممان نەداوەتەوە./.