بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر میخییف وتی کە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست داواکارییەکی زۆریان بۆ کڕینی چەک و پێداویستی سەربازی لە ڕووسیا کردووە.
ناوبراو دڵنیایی بە هاوبەشەکانی ڕووسیا دا کە ئامادەیە بۆ تاوتوێکردن و وەڵامدانەوەی گونجاو لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێستای وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە لایەن ئەفغانستانەوە، لە بواری پێدانی چەک و پێداویستی سەربازی بۆ بەرگری لە خەڵک و پاراستنی سەربەخۆیی و مافی سەروەری ئەو وڵاتانە هاوکاری بکات.
وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست پاش هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان نیگەرانی ئەوەن کە تیرۆریستان بە تایبەت ئەندامانی داعش بگەنە خاکی ئەوان.
ڕووسیا ڕێکەوتنی پاراستن و بەرگری هاوبەشی لە گەڵ ئەو وڵاتانە واژۆ کردووە./.