بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا پیرۆزبایی خۆیی بە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند.
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا وێڕای تاوتوێکردنی دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان، سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەکەش بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
پێشتریش وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، ئازەربایجان، سوریا، سربیا، یۆنان و کوێت بە هەمان شێوەی پیرۆزباییان لە وەزیری دەرەوەی نوێی ئێران کردبوو.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی چوارشەممە لە پاش وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، بووە وەزیری دەرەوەی کابینەی سێزدەیەمی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی./.