بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیشام شەرەف عەبدوڵڵا وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران نارد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی یەمەنی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەربڕیوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵهیان لە کابینەی نوێی ئێران بە فەرمی و پاش وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بووە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و شوێنی محەممەد جەواد زەریفی گرتەوە.
زەریف لە دوو خولی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی وەزیری دەرەوەی ئێران بوو./.