بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی گرووپی تاڵیبان ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کۆبوونەوەی نهێنی نێوان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سەرکردەی تاڵیبان بۆ کاروباری سیاسی دەکەن.
ناوبراو وتی کە هیچ ڕێکەوتنێکی نوێ لە نێوان تاڵیبان و واشنتن لە پاش ڕووداوەکانی 15 ی ئاب و کۆنتڕۆڵکردنی کابوڵی پایتەخت نەکراوە.
وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان وتی کە ئەم تۆمەتبارکردنە شتێکی نوێ نییە و 20 ساڵە لە میدیاکانەوە هێرش دەکەنە سەرمان.
وتیشی کە ئەمریکییەکان دەبێت پابەندی وادەی دیاریکراوی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان بن.
ئەو بەرپرسەی تاڵیبان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان وتی کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران، چین ئۆزبەکستان، پاکستان و وڵاتانی دیکە نوێ نییە و ئەم وڵاتانە نیگەرانییەکیان نییە.
محەممەد نەعیم وتی کە پەیوەندی بەردەواممان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان هەیە و داوای پەرەپێدانی لە گەڵ ئەوان دەکەین./.