بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی گومرکی چین پیشان دەدات کە عێراق پلەی سێهەمی گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی بۆ ئەم وڵاتە بە دەست هێناوە.
لەو ئامارەدا هاتووە کە عێراق بە 32 ملیۆن و 690 بەرمیل نەوت لە پلەی سێهەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ چین لە مانگی تەمموزدا بووە.
عێراق لە مانگی ڕابردوو ڕۆژانە 1.054 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە کە بە ڕێژەی لە سەدا 34.1 بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادی کردووە.
سعوودیە بە 46 ملیۆن و 690 هەزار بەرمیل و ڕووسیا بە 46 ملیۆن و 480 هەزار بەرمیل لە پلەی یەکەم و دووەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتن بۆ چین و پاش ئەوەش ناوی وڵاتانی کوێت و عۆمان هاتووە.
عێراق لە سەدا 67 ی نەوتی خۆی هەناردەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە تایبەت چین و هیندستان و ئەوی دیکەی بۆ ئەمریکا و ئەورووپا هەناردە دەکات./.