بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ڕووداو سەبارەت بە ئێران وتی کە پەیوەندییەکی نزیک و دۆستانەم لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە هەیە.
مالیکی وتی: لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پەیوەندییەکی نزیک و دۆستانەم هەیە و چەندین جار کۆبووینەتەوە و بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەشی بانگهێشت کرام.
ناوبراو وتی: لەو کاتەدا گومانی توشبوونم بە کۆرۆنا هەبوو و پشکنینم بۆ کرا و نیگەرانی ئەوە بووم کە دۆخی تەندرووستیم تێک بچێت و بەو هۆیەوە نەمتوانی سەردانی تاران بکەم و هیچ بایکۆتکردنێکی ئەو ڕێوڕەسمە نەبووە./.