بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی: ئێمە بە ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندووە کە گەڕانەوەی دوو لایەنە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێمەدایە، لە بەر ئەوەی کە گەڕانەوەی دوو لایەنە بۆ ئەو ڕێکەوتنە ئێران دەخاتەوە ژێر قورسترین و تەواوترین سیستەمی چاودێری لە مێژوودا.
ناوبراو وتی: حکومەتی نوێی تاران لە پێکهێناندایە و ئەوانن کە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا دەتوانن بڕیار بدەن.
پرایس سەبارەت بە گەمارۆکان و هەناەردەی بەنزینی ئێران بۆ لوبنان وتی: سەرجەم سزا و گەمارۆکانی سەر ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر کەرتی وزەی ئەو وڵاتەش گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە./.