بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە تاران بە وردی چاودێری ڕووداوەکانی ئەفغانستان دەکات و لە گەڵ سەرجەم لایەنەکانی ئەو وڵاتەش لە پەیوەندیدا بووە.
ناوبراو وتی کە بە لای تارانەوە پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و شەفاف و وەڵامدەرەوە لە ئەفغانستان بە پێویست دادەنرێت.
خەتیب زادە وتی: داوا لە سەرجەم لایەنەکانی ئەفغانستان دەکەین کە دان بە خۆیاندا بگرن و لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ گرنگی بە پێکهاتەکانی وڵاتەکەیان بدەن، ئێمە زۆر هەوڵمان داوە کە کەلێن و ناکۆکییەکان کەم بکەینەوە و لە هەوڵەکانیش بەردەوام دەبین.
ڕاشیگەیاند کە بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئەفغانستان، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئێران دەکات./.