بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە نهێنی بەهێزبوونی ئێمە ئەوەیە کە هیچ کات دەسکەوتی سیاسی بۆمان گرنگ نەبووە، کێشەی ئەمریکا و لایەنگرانی ئەوان لە ناوچەیە ئەمەیە، ئێمە دوژمنی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستین و شانازی بەمەش دەکەین.
ناوبراو وتی: سەرجەم هەوڵەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت تووشی شکست بووەتەوە و بەرپرسی بەئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی لوبنانە و لە سەرجەم کاروبارەکانی لوبنان دەستێوەردانی هەیە.
نەسروڵڵا وتی: داوامان کرد کە لە ڕێگای ئێرانەوە سووتەمەنی هاوردەی لوبنان بکرێت و پارەکەشی بە لیری لوبنان بێت بەڵام وتیان دەکەوینە بەر سزاکانی ئەمریکا.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: دووەم کەشتی هەڵگری سووتەمەنی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە ئێران بەرەو لوبنان دەکەوێتەڕێ، ئەمەش تا لوبنان پێویستی بێت بەردەوام دەبێت و ئامانجەکەشی یارمەتیدانی خەڵک و کەمکردنەوەی کێشەکانی ئەوانە.
وتیشی کە باڵیۆزخانەی لوبنان هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان دەدات و دەیەوێت لە ڕێگای کێشەکانی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ئەوان لە دژی خۆڕاگری لوبنان هان بدات./.