بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرزاد پیلتەن وتی: بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە 4 مانگەی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی نزیکەی 38 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 66 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە هەناردەی سوریا کراوە.
ناوبراو وتی: لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ئەم ڕێژەیە 51 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 48 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە و بەم پێیەش دەتوانین بڵێین کە کاڵای هەناردەکراوی ئێران بۆ سوریا لە ماوەی 4 مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 26 دابەزیوە و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 36 زیادی کردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتانی تورکیا، چین، میسر، ڕووسیا، هیندستان، لوبنان و ئێران، ئەو حەوت وڵاتەن کە زیاترین هەناردەیان بۆ سوریا هەیە و پشکی ئێران لەو بازاڕەدا تەنیا لە سەدا 3 تۆمار کراوە./.