بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای تارمییەی باکوری بەغدا ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە پیشان دەدات کە پێویستە هەوڵە ئەمنییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت و نابێت مەترسیی تیرۆر بە کەم سەیر بکرێت.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی پتەوکردنی هاوکاری و پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر کردەوە و وتی کە نابێت ڕێگا بەوە بدرێت هیچ ناوچەیەکی جیهان پەناگەی خۆحەشاردانی تیرۆریستان بێت./.