بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی تێری ماریانی ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و شاندی یاوەری کە لە شاری دیمەشق بەڕێوەچوو، وتی: دۆخی ئێستا، ئەنجامی سزا و گەمارۆ زاڵمانەکانە لە دژی گەلی سوریا و سەرەڕای ئەو هەموو گوشارانەش گەلی سوریا دەزانن کە چۆن ڕێگای دەربازبوون لەم کێشانە بدۆزنەوە.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: ئەو کێشانەی لە بواری ئاوارەکان، تیرۆریزم و توندڕۆیی لە ناوچەکە دەبینرێت، ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی وڵاتانی ئەورووپییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.