بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد قەتان کەسایەتی ئائینی سوننە و سەرۆکی کۆمەڵەی “قسەی ئێمە و کردار”، ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە لە دژی لێدوانەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە هاوردەکردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە هەڵوێستیان وەرگرتووە.
ناوبراو وتی: ئەو کەسانە تەنیا بۆ ڕەزامەندی ئەمریکییەکان دژی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە هەڵوێستیان گرتووە، بیانووەکەشیان ئەوەیە کە ئەمریکا سزا بە سەر لوبناندا دەسەپێنێت.
وتیشی: کێ سوودمەندە لە ئامادەبوونی ئەمریکییەکان لە لوبنان؟ تەنیا سوودی ئەو ئامادەبوونەش گەمارۆدان و سزادانی لوبنانە، ئەویش لەم کاتەدا کە وڵات لە قەیرانێکی گەورەدایە.
ئەو کەسایەتییە ئائینییەی سوننە سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی: کەشتییە ئێرانییەکەمان بە بەشێک لە خاکی لوبنان ڕاگەیاند و ئەمەش هێزی ئێمەیە تا دوژمنان نەتوانن دەسدرێژی بکەنە سەر ئەو کەشتییە و سووتەمەنییەکەی.
قەتان وتی: هەندێک کەس لە لوبنان دەیانەوێت وڵات گیرۆدەی دەستی ئەمریکا بێت بەڵام دەبێت ئەوان لە ڕەوشی ئەفغانستان و بەکرێگیراوەکانی ئەو وڵاتە وانە وەربگرن.
وتیشی کە بەردەوام سوپاسی ئێران دەکەین./.