بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی «دیگری(ئەویتر)» لە دەرهێنانی برایانی سامکۆ (سامان حسێن پووڕ و ئاکۆ زەندی) لە ئامادەکاری برایانی سامکۆ، ڕاویندر داکا ، دیمەن زەندی و لایەنگری ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «قەراخی شین»ی فەرەنسا دا بەشدار بوو و لە گەڵ ۲٤ فیلمیتر لە وڵاتانی:فەرەنسا ، بەریتانیا،مەکدۆنیا، کەنەدا، چین، ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکەونە کێبڕکێ.
«ئەویتر(دیگری)» گێڕانەوەی پیاوێکە کەسێکی تر ژیانی دەڕفێنێت.
مەجید پوتکی، شنیا موزەفەریان، محەمەد کرمانشاهی، ئاسیە مورادی زەڕ، حەدیقە مەحموودی و شیوا سووفی مەحموودی لەم فیلمە ۲٥ خولەکیەدا ڕۆڵ دەگێڕن.
هەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە دووساڵ جارێ لە چوار بەشی، کورتە فیلمی ئازاد، خوێندکاری و قوتابیان، بۆ فیلمسازەکانی ژێری تەمەن ۳۰ساڵ لە ٨ تا ۱۰ی ئۆکتۆبەر لە فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.