بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بۆ یادی عاشورا بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە “یادی عاشوررا بکرێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و ڕۆشنبیریی توندووتیژی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان، ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سووربوون لە سەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بە مەبەستی جێگرکردنی سەقامگیری لە وڵاتەکەمان”.
هاوکات بارزانی خوازیاری ئەوە بووە کە گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدابن./.