بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی ئەمنی فڕۆکەخانەی پایتەختی ئەفغانستان بە دەستەوە بگرێت.
ناوبراو وتی کە بوونی هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی حکومەتی نوێی کابوڵ لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.
وتیشی کە تورکیا پێشوازی لە هەڵوێستی میانەڕۆیانەی سەرکردەکانی تاڵیبان دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئامادەین لە پێناو شایی خەڵکی ئەفغانستان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆمان، کۆنتڕۆڵی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابوڵ بکەین./.