بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی چین ڕایگەیاند کە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە بە تەلەفوون لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژی کردووە.
میدیاکانی چین ڕایانگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە جەختیکردووەتەوە کە پەکین بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە دۆستانەکانی لە گەڵ ئێران دەدات و هەر دوو لا دەبێت لە پرسە گرنگ و جێی نیگەرانییەکاندا بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش پاڵپشتی لە یەکتر بکەن.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان پەکین – تاران، سەرۆک کۆماری چین پەیامێکی ئاراستەی هاوتا ئێرانییەکەی کرد./.