بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی: من لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیم، بەرپرسانی ئەمنی ئەوەیان بە من ڕاگەیاندبوو کە مەترسی لە سەر گیانم هەیە و چەکدارانی تاڵیبان لە نزیک کۆشکی کۆماری بوون.
غەنی وتی: یان دەبوو بمێنمەوە یان گیانم لە دەست بدەم.
وتیشی کە نوێنەرانی نێودەوڵەتی وتیان ئەگەر بمێنیتەوە ڕەوشەکە وەک سوریا و یەمەن دەبێت، من ناچار بووم کە لە وڵات بڕۆم.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وتی: چەکدارانی تاڵیبانی و کەسانی نەناسراو هاتبوونە نێو کۆشکی کۆماری و ژوور بە ژوور دەگەڕان، بڕیار بوو کە وەک 25 ساڵی ڕابردوو ڕووداوێکی خوێناوی ڕوو بدات.
ئەشرەف غەنی وتی: بۆ سەردانی دەرەوەم هیچ هەماهەنگییەک نەکرا و هیچ پارەیەکم لە گەڵ خۆم نەبردووە و پاڵپشتی لە دەستپێشخەری ئاشیتیش دەکەم و بۆ ئەفغانستانیش دەگەڕێمەوە./.