بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی کە لە لایەن واشنتنەوە بە سوپای ئەفغانستان درابوون کەوتوونەتە دەستی گرووپی تاڵیبان و واشنتن کۆنتڕۆڵی بە سەر ئەواندا نەماوە.
ناوبراو وتی کە پێناچێت تاڵیبان ئەو چەکانە ڕادەستی ئەمریکا بکات.
سالیوان وتی کە ئەو چەکانە بۆ بەرگری بە سوپای ئەفغانستان درابوو.
بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بڵاو بووەتەوە، تاڵیبان لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی شاری قوندوز، چەک و کۆپتەر و پێداویستییە سەربازییەکانی ناو فڕۆکەخانەی ئەو شارەی کۆنتڕۆڵ کردووە کە لە ڕیزی پێشکەوتووترین چەکەکانی جیهاندان./.