بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی هەواڵدەریی سینەمای جیهان، سەحرا کەریمی فیلمسازی ناوداری ژنی ئەفغانی ئەمڕۆ ۱۷ی ئاگۆست لە پەیامێکی توێتری دا ئاماژەی بە وڵاتانی تورکیا، ئۆکراین و ئێسلۆواکی وەک یاریدەدەری بۆ دەرچوون لە کابوول کرد.
لە پەیامەکەی سەحەر کەریمی دا هاتوە: وڵاتانی تورکیا و ئۆکراین و ئێسلۆواکی یارمەتی من و یازدە کەسیتریان دا لە کابوول ڕزگار ببین.
من ئێستە زیندووم و لە ئاسایشێکی تەواو دا پارێزراوم.
کەریمی لە پەیامەکەی دا باسی ئاکادیمیای فیلم و تەلەفزیۆنی ئێسلۆواکی، دەوڵەتی ئۆکراین، دەوڵەتی تورکیا و باڵوێزخانەی ئێسلۆواکی لە ئێران وەک یاریدەری ئەو بۆ دەرچوون لە کابوول و ڕزگاربوونی لەدەس تاڵیبان کرد.