بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەفغانستان هەڵگری دوو پەیامی گرنگە.
ناوبراو وتی: پەیامی یەکەم ڕووی لە لایەنە نیشتمانپەروەر و نیشتماندۆستەکانە و ئەگەر مەرجەعیەت، خۆڕاگری، حەشدی شەعبی و هاوپەیمانانی ڕاستگۆ نەدەبوون، لە ساڵی 2014 بەغدا تووشی هەمان چارەبووسی کابوڵی ئێستا دەبوو.
شمەری بە ئاماژە بەوەی کە پەیامی دووەم ڕووی لە دۆستان، بانگەشەکاران و هاوپەیمانانی ئەمریکا و لایەنگرانی ئەوانە و وتی: ئایا لە ئەفغانستان و بەجێهێشتنی خەڵکی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر هێرشەکانی تاڵیبان وانە وەرناگرن؟ بە تایبەت ئەوەی کە ڕێگا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیزی نیشتمان بەردەوام کراوەیە.
وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی کشانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق دوور نییە./.