بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بن حەمەد خەلیلی، موفتی عۆمان، سەرکەوتنی تاڵیبانی بە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە دەسکەوتێکی گەورە ناو برد و بەم بۆنەوە پیرۆزبایی خۆیی بۆ سەرکردەکانی ئەو گرووپە دەربڕی.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی ئاشکرا و گەورە لە بەرامبەر داگیرکاران بە خەڵکی ئەفغانستان پیرۆزبایی دەڵێم و بە مسۆگەربوونی بەڵێنی خودایی دەزانم.
موفتی عۆمان هەروەها هیوای خواست کە قودس و ناوچەکانی دیکەش ئازاد بکرێن و جیهانی ئیسلامی کۆتایی بە داگیرکاری دوژمنان بێنێت./.