بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی « جووینەر» لە دەرهێنانی نەوید سەوڵەتی ، لە بەشی پێشبرکێی چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئێرانیەکانی سانفەرانسیسکۆی ئەمریکادا بەشدار بوو.
ئەم فێستیڤاڵە لە ۱٨ی سێپتەمبر لە شاری سانفەرانسیسکۆی ئەمریکادا دەس پێدەکات.
لە پوختەی چیرۆکی ئەم فیلمەدا هاتوە:«ئەمشەو ژمارەی ڕاوچیەکان دەبەنە سەرەوە … وادەزانن بەرازە… ئاخۆ من نازانم لەدڵی تاراندا بەراز چ دەکات!!!؟ .»
لە فیلمی « جووینەر»، بابەک کەریمی، عەلیڕەزا مێهران، عەلیڕەزا لەبیبیان، ئازادە مەشەعشەعیان، حامد برغانی، پەیام زەمان وەزیری، ئەمیر پەناهی، موحسن نەژادی ڕۆڵ دەبینن.