بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش گەیشتنی هێزەکانی تاڵیبان بۆ شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ئەو گرووپە دەستی بە سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نیشتمانی ئەفغانستان ناسراو بە RTA گرت و لە پەیامێکدا داوای لە خەڵک کرد کە دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بە دوور بگرن.
گەیشتنی هێزەکانی تاڵیبان بۆ کابوڵ لە پاش هەڵهاتنی سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان و بە بێ هیچ شەڕ و پێکدادانێکی سەربازی بووە./.