بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئێندی وایەر، «ئەپێڵ» و «نێتفلێکس» بە مەبەستی بەرهەمهێنانی فیلمێک بە پێی ژیانی سوومەنگێرز بەڕێوەبەری بەهرەناسی ئەفسانەیی هۆلیوود بە ئامادە بوونی جێنیفێر لارێنس لە کێبڕکێ دان.
بڕیارە دەرهێنەری ئەم فیلمە پائۆلۆ سوورێنتینۆ فیلمسازی ناسراوی ئیتاڵی بێت.
هەواڵنێری «Dead lin» لە ۹ی ئاگۆست دا هەواڵی هەوڵی ئەم دوو کۆمپانیا گەورەیەی بۆ کڕینی ئەم پرۆژەیە پەسەند کرد.
مێتیۆ بلۆنی سەرنووسەری پێشووی هۆلیوود ڕێپۆرتێریش جەختی کردەوە دوو کۆمپانیای نێتفێلێکس و ئەپێڵ خوازیارانی سەرەکی فیلمی ژیانی«سۆمەنگێرز» بە کایەی جێنیفێر لاڕێنسن.
دەوترێت پێشنیاری ئەپێڵ بۆ ئەم پرۆژەیە ٨۰ ملیۆن دۆلارە ،کە ۲۰ ملیۆن دۆلاری دەدرێتە جێنیفێر لارێنس.