بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ئەمڕۆ لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی وڵاتەکەی وتارێک بڵاو بکاتەوە.
محەممەد ئەمیری جێگری وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان وتی کە وتارە ڤیدیۆییەکەی غەنی تا چەند کاتژمێری دیکە بڵاو دەکرێتەوە.
دەوترێت کە لە کۆبوونەوەی ئەمنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان هەندێک بڕیار بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تاڵیبان دراوە.
بە پێی زانیارییەکان کە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویان کردووەتەوە، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان داوا لە تاڵیبان دەکات لە بەرامبەر دەستلەکارکێشانەوەی، چەند هەفتەیەک ئاگربەست قبووڵ بکات./.