بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە میخائیل بوگدانۆف لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ نزار خەیروڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق وتووێژی کردووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە بوگدانۆف و خەیروڵڵا ڕێکارەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و بەغدایان تاوتوێ کردووە و جەختیان لە سەر بەردەوامی وتووێژە سیاسییەکان سەبارەت بە بابەتە گرنگ و جێی بایەخەکانی ناوچەکەش کردووەتەوە.
ڕووسیا و عێراق گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە تایبەت لە بواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەدەن./.