بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی پاکستان چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی تاوتوێ کردووە.
سەحاف وتی کە لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق وردەکاری سەردانە چاوەڕوانکراوەیەکی مستەفا کازمی بۆ پاکستان تاوتوێ کراوە.
فۆئاد حوسێن لە سەردانەکەیدا بۆ پاکستان جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەم وڵاتە بە تایبەت لە بواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرەوپێشتر بڕوات./.